لە ژێر دەریاشدا قسەی پێدەكرێت!

لە ژێر دەریاشدا قسەی پێدەكرێت!
لە ژێر دەریاشدا قسەی پێدەكرێت!
جار هەیە خەریكی كاری، یان ئاگات لێ نییە لەناكاو مۆبایلەكەت دەكەوێتە خوار یان ئاوی بەسەر دادەدڕژێ، ئیدی ئەگەر شانست هەبێت ئەوە جارێكی دیكە گیانی دەكەوێتە بەر، دەنا ئاوەو ئاو دەڕوا!
مۆبایلی جۆری Torque G02 لەم جۆرە مۆبایلانە نییە بەڵكو، دژە بەركەوتن، دژە تەڕبوون و ...تادە. كۆمپانیای بەرهەمهێنی مۆبایلەكە رایدەگەیەنێ كە مۆبایلی ناوبراو لە قوڵایی ئاوی سوێری دەریاشدا كار دەكات. خاڵێك كە ئەم مۆبایلە لە مۆبایلەكانی دیكە جیا دەكاتەوە، ئەوەیە كە لە ژێر دەریاشدا دەتوانی پەیوەندی بگری و گوێ لە قسە بگری، نەك قسە كردن دەتوانی لە ژێر دەریاشدا وێنەبگری. جگە لەم تایبەتمەندییانە دەتوانرێت لە كەشوهەوای نالەباردا، پاڵەپەستۆی دەریا، شێی زۆر كاربكات، مۆبایلەكە زیاتر بۆ مەلەوانان، شاخەوان و وەرزشكارانە. شاشەی مۆبایلەكە 4.7 ئینجە و Hیە. سیستەمێكی لەمسی تێدایە كە دەكرێت بە تەڕبوونیش كار بكات و كێشەی نەبێت. سپیكەرەكانیشی بە جۆرێكن لەناو دەریاشدا كێشەت بۆ دروست ناكات و بە روونی گوێت لێدەبێت.
Top