كاتژمێرێكی زیرەك بۆ وەرزشوانان
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا كەلوپەل و ئامرازی چینی ناوی زۆر بە خراپی رۆیشتووە، بەراستیش هەروایە و كوالیتیان لە خوارێیە، هەرچەندە چینییەكان دەڵێن كێشە لە كڕیارەكانمانە و ئێمە بە ویستی ئەوان كەلوپەل بەرهەم دێنین، كاتژمێری زیرەكی جۆری rockioo ئەو بۆچوونەی ئەوان دەسەلمێنێ چونكە لە ریزی پێشەوە كاتژمێرە سمارتەكان دێت. شاشەكەی 1.63 ئینجە، لە جۆری OLEDیە، هەم كاتژمێرە و هەم مۆبایل، چونكە سیمكارتی دەخرێتە سەر و سیستەمی g3 و وای –فای و بلوتوسی هەیە، سیستەمی gpsیشی لەسەرە. لە سیستەمی ئەندرۆدید 4 سوود وەردەگرێت. باترییەكەی هەتا 4 رۆژ دانابەزێت و رامەكەی یەك گێگابایتە و هاردەكەی 16 گێگابایتە. ئەم كاتژمێرە بە زۆری وەرزشوانان سوودی لێدەبینن چونكە لە قوڵایی پەنجا مەتر لە ژێر ئاودا كار دەكات و سەرەڕای ئەوەش ئەو پرۆگرامانەی لەسەرن كە بۆ وەرزش و راكردن سوودیان لێدەبیندرێت.
