سایتێك سەبارەت بە ژینگەی جیهان
لە سایتی http://www.breathingearth.net/ كە پەیوەندی بە ژینگەی جیهانەوە هەیە دەبینی گۆی زەوی وەك بوونەوەرێكی گیاندار هەناسە دەكێشێ، لەو سایتەدا سەبارەت بە سوڕی ژیان لە هەر وڵاتێكدا وەك رێژەی مەرگ و لەدایكبوون و هەروەها رێژەی پیسی ژینگە و بڵابوونەوەی گازی كاربۆن تێدایە. ئەو دەنگانەی لەو سایتەدا بڵاو دەبنەوە زۆر سەرنج راكێشن. ژمارەی دانیشتوانی جیهان و دەبینی بە شێوەی زیندوو كە ژمارەی دانیشتوان چركە بە چركە زیاد دەبێت و هەروەها رێژەی مەرگیش نیشاندەدات ئەوكات هەست بەوە دەكەی هەركە كەسێك دەمرێ دوو كەس لەدایك دەبێ.
