پرۆگرامێكی بە سوود بۆ پرێنت كردن
كاتێك نیازمان هەبێت فایلێكی دەق پرێنت بكەین، سەرەڕای زانینی مەرەكەبی تێچوو لەو پرێنتەدا حەز دەكەین بەر لە پرێنت كردن پێش نیشاندانێكمان هەبێت، واتە لەسەر شاشەكە ببینین كە فایلەكەمان لەسەر كاغەز چۆن دەبێت. پرۆگرامێكی زۆر توانای prprinter ئەو پرۆگرامەیە كە لەگەڵ هەموو پرێنتەرێك دەگونجێت و توانای لەپێشدا نیشاندانی دوكیۆمێنتەكانی ئێوەی بە شێوەی سێ رەهەندی هەیە. پاش دابەزاندنی پرۆگرامەكە درایڤێكی مەجازی لەسەر ویندۆزەكەت دروست دەبێت و لە ریزی پرێنتەرەكانەوە زیاد دەبێت، جگە لە پرێنت كردن دەتوانی بەر لە پرێنت دەستكاری فۆنت، گەورەكردنی فایلەكە واتە لە سایزێكی گەورەتر، یا بچووكتر چاپ ببێت، نەهێشتنی بۆشایی. دیاریكردنی پەراوێزی دەقەكان، زێاكردنی وێنەیی ئەندازەیی (بازنە، چوارگۆشە و سێ گۆشە...تاد) ئەنجام بدەی، هەروەها دەتوانی فایلەكان بە فۆرماتێكی دیكە سەیڤ بكەی.
