كۆمپیوتەر و كامێرای سێ رەهەندی
یەكێك لەو رەخنانەی لە كۆمپیوتەری سەرمێز دەگیرا ئەوەبوو كە بۆچی دەبێت پارچەكانی بە جیا بن، واتە كەیس بە جیا و مۆنیتۆر بەجیا و سپیكەر و پارچەكانی دیكە بە جیا.. چەند ساڵێكە كۆمپیوتەر بەرەو یەكپارچەیی بوون رۆیشتووە. لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ئاسۆس كۆمپیوتەرێكی یەكپارچەی بەناوی Z240Ic خستەڕوو كە كە جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ كۆمپیوتەری Imacی كۆمپانیای ئەپل. كۆمپیوتەرەكە شاشەی 23.8 ئینجە، كامێرای سێ رەهەندی تێدایە تاكو بەهۆیەوە كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر بكەی، بۆ نموونە ئەگەر دەستت بۆ لای چەپ بەری، كۆمپیوتەرەكە كردارێك ئەنجام بدا و ئەگەر بۆ سەرەوە و خوارەوە و لای راستی بەری كردارێكی دیكە واتە بۆ هەر جوڵەیەك كردارێك ئەنجام بدات. رامی كۆمپیوتەرەكە 32 گیگابایتە كە ئەمە نیشانەی بەهێزی كۆمپیوتەرەكەیە. كارتی گرافیكی 4 گیگابایتە. گواستنەوەی زانیارییەكان لەم كۆمپیوتەردا 10 گیگابایت لە چركەیەكدایە.
