شاشەیەكی تایبەت بۆ نەخشەسازان

شاشەیەكی تایبەت بۆ نەخشەسازان
شاشەیەكی تایبەت بۆ نەخشەسازان
كاری نەخشەسازی و گرافیك پێویستی بە وردبینی زۆر هەیە، چ نەخشەسازی رۆژنامە بێت، چ گرافیكی تەلەڤزیۆنی یان نەخشەی ئەندازیاری...تاد، بۆیە پێویستە كۆمپیوتەر و شاشەی زۆر بەهێز بەكار بێنن كە بتوانن وردەكارییەكانیان بە جوانی ببینن..كۆمپانیای asus زنجیرە مۆنیتۆرێكی بەرهەم هێنا كە بە proArt ناسراون و تایبەتە بە ئەركی نەخشاز و گرافیستەكان. یەكێك لەو شاشانە جۆری PA328Qیە و شاشەكە 32 ئینجە. چونكە مۆنیتۆرەكە بۆ دیزاینەرەكان بەرهەم هاتووە سیستەمێكی لەسەرە كە بە Eey care ناسراوە و ئەم سیستەمە وا دەكات لەكاتی كاركردندا هیچ زیانێك بە چاوی بەكارهێنەر نەگات. مۆنیتۆرەكە هەم تەلەڤزیۆنە و هەم شاشەیەكە كە گشت جۆرە ئامێرە دیجیتالییەكان وەك كامێرا، مۆبایل تەبلێت، كۆمپیوتەری لێ پەیوەند دەدرێت. تایبەتمەندییەكی دیكەی مۆنیتۆرەكە ئەوەیە كە دەبێتە چەند بەش و بۆ ئەوەی كە لە دوو سەرچاوەوە داتا وەربگری، بۆ نموونە لە یەك كاتدا دەتوانی وێنەی سەر مۆبایلەكەت و لاپەڕەی دیزاینەكەت بكەیەوە..
Top