سپیكەر، یان ستریۆیەكی دیجیتالی؟
كۆمپانیای LG لەم دواییەدا نوێترین سپیكەری خۆی خستە بازاڕەوە كە دەكرێت وەك ستریۆیەك سوودی لێوەربگری. سپیكەرەكە دەتوانی تەنیا بە داگرتنی دوگمەی google catst گۆرانی و مۆسیقا لە ئینتەرنێت و لە سایتەكانی google play, pandoria, NRR, deezer وەربگری. سپیكەرەكە لە یەك كاتدا لەگەڵ چەند ئامێر پەیوەند دەدرێت. بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە پەیوەند دەدرێت، تەنانەت دەتوندراێت هەر بڵندگۆیەك لەگەڵ ئامێرێكی پەیوەند بدرێت، بۆ نموونە لە یەك كاتدا دوو سەرچاوەی دەنگت هەبێت. هەتا نۆ كاتژمێريش شەحنی دانابەزێت.
