هواوی بە مۆبایلی هۆشمەندی(Huawei P8) ركابەرێتی گەورە كۆمپانیاكان دەكات

هواوی بە مۆبایلی هۆشمەندی(Huawei P8) ركابەرێتی گەورە كۆمپانیاكان دەكات
هواوی بە مۆبایلی هۆشمەندی(Huawei P8) ركابەرێتی گەورە كۆمپانیاكان دەكات

جارێکى تریش، کۆمپانیاى هواوى سەلماندى کە تواناى بەرەوپێشچوونى هەیە لەنێو جیهانى ئامێرە هۆشمەندەکان ئەویش لەڕێگەى دروستکردنى مۆبایلە تازەکەى "P8" کە خاوەنى تایبەتمەندى بەرزە لەرووى جێبەجێکردن و دیزاینەکەى، هەروەها وەگەرخستنى "هواوى پی 8" (P8) بۆ زیاتر ناساندنى رەورەوى سەرکەوتنەکانى زنجیرە بەرهەمەکانى "هواوى پی" دێـت هەروەها ماناکانى جوانى دیزاین و کوالیتى بەرەوپێش دەبات ئەویش لەڕێگەى تێکهەڵکێشانێكى نموونەیی کەوا بلیمەتى داهێنانى تەکنەلۆژیاى سەرنجراکێش پێکەوە دەبەستێـتەوە لەگەڵ هەردوو شێوازى داهێنان و زانستی. ئەو ئامێرە نوێیە ئاسۆیەکى تازە دەکاتەوە بەرووى بەکارهێنانى ئاپلیکەیشى هەمەجۆر و دەولەمەندکردنى ژیانى ڕۆژانەى بەکارهێنەر، جا چ لەکاتى جێبەجێکردنى کارى ڕۆژانەى بێت یاخود بۆ ئامانجى خۆشبەسەربردنى کات بێـت. لەلایەکى ترەوە دیزاینە سەرنجراکێشەکەى سنوورە ئاساییەکانى تێپەراندووە، هەروەها ئامێرەکە بەوە جیادەکرێـتەوە کە خاوەنى تەکنەلۆژیای وێنەى رووناکى پێشکەوتووە، ئەمەش دەبێتە سەرچاوەى ئیلهام بۆ بەکارهێنەران هەروەها پاڵیان پێوە دەنێت بۆ ئەوەى نوێكارى و داهێنان ئەنجام بدەن.
هەر لەبارەى گەیشتنى ئەم مۆبایلە تازەیە بۆ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەرێز ئەشرەف فواخرجى، جێگیرى سەرۆکى گروپى کارەکانى (هواوى دیڤایس) بۆ ئامێرى مەسرەفکەر لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، گووتى:( ئەوپەڕى وورەى بەرز دایگرتووین بەبۆنەى بڵاوبوونەوەى ئامێرى (پی ???? لە بازارەکانى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەم ئامێرە بەوە جیادەکرێتەوە بۆ بەکارهێنان ئاسانە و ئامێرێكى پێشکەوتووە. کۆمپانیاى هواوى سەرکەوتنى بەدەستهێنا لەڕێگەى ئەم بەرهەمە نوێیە چونکە هەڵساوە بە تێکهەڵکێشان لەنێوان دیزاینى جوان و پتەوى لە دروستکردن، سەربارى رەخساندنى هەل بۆ بەکارهێنەران تاکو بتوانن سوودمەندبن لە ئەزمونێکى بێوێنە ئەویش لەڕێگەى بەکارهێنانى خاسیەتەکانى کامیرا و بەتایبەت لەرووى پەیوەندیکردن بە تۆڕى ئینتەرنێـت. هەروەها لەژێر رۆشنایی ئەدائى سەرنجراکێشى زنجیرە بەرهەمەکانى (هواوى پی)، ئێمە متمانەى تەواومان هەیە کەوا (هواوى پی ???? دەبێتە یەکێك لە بەناوبانگترین مۆبایلى هۆشمەند لەنێو ناوەندى بەکارهێنەران بۆ ساڵى 2015).



(هواوى پی ???? فەلسەفەیەکى نوێ پێشکەش دەکات لە بوارى دیزاینى کامیرا، بەجۆرێك بەوە جیادەکرێـتەوە کە ئەدائێكى نایابى هەیە لە بەکارهێنان لەژێر بارودۆخى رووناکیدانەوەى کەم یان رووناکیدانەوەى زۆر. هئەم مۆبایلە نوێترین پێکهاتە ماددى و پرۆگرامەکان و خوارزمییە تایبەتییەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە تاکو یارمەتى بەکارهێنەران بدات وێنەی جوان بگرن لە خراپترین بارودۆخى رووناکیدانەوە، ئەمەش رۆلى دەبێـت لە هەستکردن بە خۆشحاڵى و بەختەوەریەکى زۆر لەکاتى وێنەگرتندا.



پرۆگرامەکان و تەکنەلۆژیای چاککراوى (هواوى) چوار شێوازى جیاواز دابین دەکات بۆ گرتنى وێنە لەژێر بارودۆخى رووناکیدانەوەى نزم، لەتەك شێوازى دەرهێنان و شێوازى گرتنى وێنەى داهێنەرانە. ئەم بەرهەمە ناوازەیە، وا لە سەرجەم بەکارهێنەران هەر لە وێنەکێش تا ئەندازیارى بیناسازى تا دەگاتە ئەو کارامەندانە کە لە بوارى جلوبەرگ کار دەکەن لەڕێگەى ئەم مۆبایلە هۆشمەندە ئەو وێنەیە بگرن کە خواستیانە یاخود ستۆدیۆیەکى تەواویان دەبێـت لە گرتە ڤیدیۆییەکان بەجۆرێك خاسیەتێكى کرداریی پێشکەوتوویان دەبێـت بۆ گەیشتن بە داهێنانى هونەرى سەرنجراکێش بەسوود وەرگرتن لە ژیانى ڕۆژانەیان.



ئەم مۆبایلە بە چوار جۆر رەنگ دەخرێتە بەردەست کە بریتین لە رەنگەکانى: زیوى، زێرین، رەش و خۆلەمێشى، هەروەها لەنێو قوتوێکى رۆشنى سەرنجراکێشە دەتواندرێـت مۆبایل و پێکهاتەکانى زۆر بەئاسانى ببیندرێت.



گرنگترین خاسیەتەکانى دیزاین و تەکنیکەکان

بەمەبەستى تەواوکردنى دیزاینى زنجیرەکانى ئەم مۆبایلە کە هەروەك چۆن نەوەکانى پێشووى زنجیرەى بەرهەمەکانى "هواوى پی" پێی جیاکراوەتەوە، مۆبایلى "هواوى پی 8" هەڵساوە بەبەرجەستەکردنى بەرزترین ئاستى زنجیرەکان و توندوتۆلى و جوانى و دیزاینى بێوێنە. ئەمانەى خوارەوە گرنگترین خاسیەتەکانن:

• کردارى دروستکردن و بەکارهێنانى ماددەکان تەرکیزى خستۆتەسەر پرژاندنى نانۆ کە ئەمەش بووە هۆى دروستکردنى دیزاینێکى پتەو و ئاستبەرزى لە نەرمونیانى، بەجۆرێك ئامێرێکە بەوە جیادەکرێتەوە کە چوارچێوەیەکى پلاستیکى ناسکى هەیە بە ئەستورى 1,5 مم هەروەها بەووردى بەستراوەتەوە بە گەورەترین شاشە.
• ئەستورى ئەم مۆبایلە دەگاتە 6,4 مم، دەتواندرێـت دوو سیمکارت (SIM) بەیەکەوە بەکاربهێندرێت، هەروەها زۆر بەباشى کار دەکات لەگەڵ تۆڕى پەیوەندى نەوەى چوارەم (4G) هەر کاتێ خزمەتگوزارییەکە بەردەست بێـت.
• مۆبایلەکە بەوە جیادەکرێتەوە کە دیزاینێکى پتەوى هەیە و بە سێ چین رووپۆشکراوە ئەمەش دەبێتە پاڵپشت بۆ تووندتۆلى و پتەوى.
• بەوە جیادەکرێتەوە کە پرۆسێسەرێکى هەشت ناوکى هەیە لە جۆرى "كيرين 930" لەگەڵ دابینکردنى کارتى پرۆسێسەرێك بە تواناى 64 بت لە "هواوى"، ئەمەش ئەدائێکى پێدەدات کە بەرێژەى نزیکەى 20% زیاتر لە مۆبایلەکانى دیکە بە هەمان تواناى پاترى.
• رووپۆشى دواوەى لە پۆڵا دروستکراوە ئەمەش وا دەکات پێکهاتەى ئامێرەکە زۆر پتەو بێـت.

ئەزمونى بێوێنەى بەکارهێنەران
خۆگرتنى کاراى ووزە بۆتە خاسیەتێکى بێوێنە سەربارى بوونى دیزاینێکى تەنکى "هواوى پی 8" هەروەها ئەم ئامێرە کارامایی بەرزى هەیە لەرووى ئەدا و خەرجکردنى ووزەى پاترى. ئامێرەکە بە پاترییەك کار دەکات بە تواناى 2600 ميلى ئەمپێر/ کاتژمێر لەگەڵ بوونى پرۆسێسەرێكى هەشت ناوکى لە جۆرى "كيرين 930" لەگەڵ دابینکردنى کارتى پرۆسێسەر بە تواناى 64 بت، ئەمەش دەبێـتە مسۆگەرکردنى توانایەکى بێوێنە بۆ هێشتنەوە مۆبایلەکە لە دۆخى "ئامادە"، ئەدائێکى بێوێنەى پێدەدات کە بەرێژەى 20% زیاتر دەبێـت لە هاوئامێرەکانى دیکەى لە بازار.


لەخۆگرتنى پێوەرى نوێ لەسەر ئاستى تۆڕى پەیوەندی
لە دەرئەنجامى گرتنبەرى کۆششە چڕوپرەکانى لە بوارى توێژینەوە و بەجێگەیاندنى پێداویستییەکانى دەستەبژێکێك لە بەکارهێنەرانى مۆبایلى هۆشمەند، کۆمپانیاى هواوى کارى کرد بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى پەیوەندار بە پچڕانى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و لاوازى سیگنالى تۆڕ. هەروەها بە گەرانەوە بۆ ئەزمونەکەى کە پێشەنگە لە بوارى تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان لەسەر ئاستى جیهان، مۆبایلى "هواوى پی 8" پێورە پێشکەوتووەکان لەخۆدەگرێت لەسەر ئاستى بوارى پەیوەندى ئاسان لەنێو تۆڕ، بەجۆرێك پەیوەندییەکى خێرا بە تۆڕ دەستەبەر دەکات بەمجۆرەش پێداویستییەکانى ئەو بەشداربووان دەهێنتەدى کەوا لەرێگەى ئاسمانى گەشت دەکەن و پێویستیان بە کەمێك کات دەبێت لەکاتى نیشتنەوەى فڕۆکەکەیان لە فڕۆکەخانە.

باشترین مۆبایلە لەچوارچێوەى هەمان گروپى مۆبایل لەگەڵ بوونى کامیرایەك کە تەکنەلۆژیاى وێنەى رووناکى بۆ دابینکراوە
• مۆبایلى "هواوى پی 8" سیستەمى جێگیرکردنى ئاستى بینینى بۆ دابینکراوە بۆ وێنەگرتن (OIS) کە لەم بوارەدا پێشەنگە: هەروەها ئەم سیستەمە سیستەمى جێگیرکردنى ئاستى بینین بۆ وێنە بوار دەرخسێنێت بۆ گرتنى وێنە بە توانایەك کە دەگاتە 1.2 پلە، هەر بەمجۆرەش دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆى کوالیتى بەرز بگریت هەروەها دەتوانى کۆنترۆلى پلە لەرزینى کامیرا بکەى بۆ گەیشتن بە وێنەیەكى تەواو روون و ساف.
• تەکنەلۆژیاى هەستکردن بە رەنگەکان (RGBW) کە یەکەمە لەسەر ئاستى جیهان: ئەم تەکنەلۆژیایە بوار دەرخسێنێت بۆ زیادکردنى رووناکى بەرێژەى 32% لە حالەتەکانى رووناکییە ئێجگار روونەکان، بەمەش پلەى روونى کەم دەکاتەوە بەرێژەى 78% لەچوارچێوەى بارودۆخى رووناکیدانەوەى نزم. لە لایەکى دیکە، تەکنەلۆژیاى چارەسەرى سەربەخۆ بۆ وێنە (SLR) بوار دەرخسێنێت بۆ دانانى سنوورێك بۆ ئاستى ژاوەژاو لەکاتى گرتنى وێنە لەگەڵ بوونى ئاشکراکردنى زیرەك لەکاتى بوونى رووناکیدانەوەى ئاستبەرز، لەم حالەتەش بەکارهێنەر ناتوانى وێنەیەکى روون بگرێـت لەناو بارودۆخى رووناکیدانەوەى نزم لە یەك وێنەدا.
• تەکنەلۆژیای چارەسەرى سەربەخۆ بۆ وێنە (DSLR): دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ئاستى ژاوەژاو لەکاتى گرتنى وێنە، و ئاشکراکەرێکی زیرەکە بۆ رووناکیدانەوەى ئاستبەرز، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێـت بۆ گرتنى وێنەیەکى ئێجگار روون لەنێو بارودۆخى رووناکیدانەوەى کەم لە یەك وێنەدا.
Top