دەستبەندێكی هۆشمەند ئارامیت پێ دەبەخشێت

دەستبەندێكی هۆشمەند ئارامیت پێ دەبەخشێت
دەستبەندێكی هۆشمەند ئارامیت پێ دەبەخشێت

لەو سەردەمەی كە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تێیدا دەژی، راستە حەسانەوەی جەستە باشە و هەر ئەوەش مرۆڤی تەمبەڵ كردووە و هەزار دەدەرسەری رۆحی بۆ پێكهێناوە، وای لێهاتووە كە ناچارە پشت بە تەكنەلۆژیا بسپێرێ بۆ ئەوەی كەی حەسانەوەی رۆحی بداتێ و لە پەشێوی و ئاڵۆزی دەروونی كەم بكاتەوە.
مەچەكبەندی هۆشمەندی Wellbe بۆ ئەوە بەرهەم هاتووە كە رێژەی لێدانی دڵ بگرێت و ئەو هەلومەرج و شوێنە هەڵبسەنگێنێ كە بۆتە هۆی دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییە رۆحییە، بۆ روونكردنەوەی زیاتر، تۆ حەزت لە چارەی یەكێك نایەت و ئەگەر لەلات بێت تووشی ئاڵۆزی رۆحی دەبێت، مەچەكبەندەكە هەركە هەستی بەوە كرد ئەو كەسە لەلاتە پێت رادەگەیەنێ كە بەهەرجۆرێك دەكرێت لەو شوێنە دووربكەوە. هەروەها پێت دەڵێت چ رێگایەكی دیكە وەك وەرزش كردن، جوڵەی زیاد بكەی بۆ ئەوەی كە سترێست كەم بێتەوە. ئەگەر هەستیشت بەوە كرد كە ئارام بوویتەوە، دەتوانی دوگمەیەك دابگری و پێی رابگەیەنێ كە حاڵەتی رۆحیت نۆرماڵە. ئامێرەكە لە چێوپەمۆ دروست كراوە و هەر بۆیە كێشی زۆر كەمە.
Top