پێڵاوی هۆشمەندی دیجیتالی

پێڵاوی هۆشمەندی دیجیتالی
پێڵاوی هۆشمەندی دیجیتالی

كۆتاییەكانی مانگی رابردوو، بۆ كۆمپانیای Lenovo خەرمان بەرەكەت بوو، چونكە چەندین ئامێری نوێی دیجیتالی خستەبازاڕەوە كە یەكێكیان ئامێری Lenovo VR goggles بوو. ئەو ئامێرە هێدستێكی پەلاستیكیيە و مۆبایلی لەسەر دادەندرێ و بەهۆیەوە دەتوانی فیلمەكان بەشێوەیەكی واقیعی ببینی. جگە لەو ئامێرە، پێڵاوێكی هۆشمەندیشی خستە بازاڕ كە بە هۆیەوە دەتواندرێت لەسەر دابەزندانی كێش و وەرزشكردن زانیاری وردت بداتێ. بۆ نموونە پێوانی مەودای رۆیشتوو، ژماردنی هەنگاوەكان و رێژەی سووتاندنی كەلۆری و لێدانی دڵ و...تاد. تایبەتمەندییەكی سەرنجڕاكێشی پێڵاوە هۆشمەندەكە بوونی شاشەیەكە لەسەر پێڵاو كە و هەستی بەكارهێنەرەكەی وەك ماندووبوون، بێزاری و شادی و خۆشی نیشان دەدات.
Top