پاناسۆنیك و كامێـــرای دیجیتالی تایبەت
تەكنەلۆژیای دیجیتالی پێشكەوتنەكەی ئەوەندە خێرایە كە ئەو ئامێرە دیجیتالییە نوێیانەی لە بازاڕ دەبینین، ساڵێكی دیكە دەبنە ئەرشیف و بە كۆن سەیر دەكرێن. كامێرای دیجیتالی لەم دووساڵەی دواییدا پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە دیوە، یەكێك لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بەرهەم هێنی كامێرای دیجیتالی كە مێژووییەكی لەمێژینەی هەیە كۆمپانیای پاناسۆنیكە، كۆمپانیای ناوبراو لەم دواییەدا نوێترین كامێرای دیجیتالی خۆی خستە بازاڕ كە بە جۆری lumix DMC-G7 ناسراوە و بە كوالیتی K4 فیلم هەڵدەگرێتەوە. كامێرای ئاماژە پێكراو بێ ئاوێنەیە و لە ریزی micro four thirdەكانە. زۆربەی تایبەتمەندییەكانی وەك كامێرای زۆر پێشكەوتووی GH4 دەچێت. یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە كە لە شوێنێك كە رووناكییەكی ئەوتۆشی نییە وێنە بە كوالیتی روون دەگرێت. هەروەها زۆر بە روونی وێنەی ئاسمان و ئەستێرەكان لە شەودا دەگرێت..تایبەتمەندییەكی گرنگی دیكەی ئەوەیە كە فیلم بە كوالیتی k4 دەگرێت. فیلمەكە ئەوەندە روونە دەڵێی لە پشت پەنجەرەیەكی روونەوە سەیری دەرەوە دەكەی.
