مۆبایلێك كامێراكەی 100 میگاپیكسلە
چەند ساڵ لەمەوەبەر دێتەوە بیرتان كە مۆبایلێكی زۆر پێشكەوتوو كامێراكەی خۆی لە 5 هەتا 8 میگاپیسكل دەدا، ئەوكات نۆكیا كامێرایەكی بەرهەم هێنا كە بە كوالیتی 41 میگاپیكسل وێنەی دەگرت و هەتا ئێستاش مۆبایلەكەی نۆكیا لەناو مۆبایلەكانی دیكەدا پێشەنگە، بەڵام هەروەك دەزانن لە جیهانی دیجیتالیدا پێشەنگی هەتا سەر نابێت، مۆبایلی جۆری gionee E8 بۆ لەسەربوونی میگاپیكسلی كامێرا پێوانەی شكاند، چونكە كامێراكەی 100 میگاپیكسلە.جگە لەو تایبەتمەندییە ئەوەیە كە مۆبایلەكە زۆریش تەنكە و كامێراكەی بە كوالیتی k2 فیلم هەڵدەگرێتەوە. رامەكەی 3 گیگابایتە و میمۆری و هەڵگرتنی داتا لەودا 32 گیگابایتە، سیستەمی ئەندرۆید5ی لەسەرە و باترییەكەشی درەنگ دادەبەزێت.
