تەلەڤزیۆنی تەنك وەك پەڕی كاغەز بەرهەم هات
كۆمپانیای LG لە هەفتەی رابردوودا جۆرێك لە تەلەڤزیۆنی OLED بەرهەم هێنا كە بارستاییەكەی لە میلیمەترێك كەمترە و وەك تابلۆیەك لە دیوار دەدرێت. تەنكییەكەی بە جۆرێكە كە تەلەڤزیۆنێكی LED هەمان كۆمپانیا بەقەد 20 دانە لەم تەلەڤزیۆنە تەنكەیە. قەبارەی تەلەڤزیۆنە تەنكەكە 55 ئینجە و كێشی ناگاتە دوو كیلۆ. شێوازی دانانی تەلەڤزیۆنەكە بەم جۆرەیە كە وەك تابلۆیەك لە دیوار دەدرێت و هیچ مێزێكی تایبەتی ناوێت.
