گەسكی كارەبایی باكتریاو ڤایرۆسـیش هەڵدەمژێت
لە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیادا دەبێت هەر رۆژە چاوەڕوانی شتێكی نوێ بین، گەسكی كارەبایی لە پاككردنەوە و خاوێن راگرتندا رۆڵێكی گرنگ دەبینێت، گەسكە كارەباییەكان تەنیا تۆز و خۆڵ هەڵدەمژن، هەندێكیشیان مادەی شلەمەنی وەك ئاویش هەڵدەمژن... لەم دواییەدا گەسكێكی كارەبایی لەلایەن كۆمپانیای دایسۆنەوە بەرهەم هاتووە كە تایبەتە بە ژووری نووستن، ئەم گەسكە كارەباییە Dyson V6 Mattress ناسراوە جگە لەوەی كە تۆز و خۆڵ هەڵدەمژێت، بەكتریا زیانبەخشەكان و مووی سەریش هەڵدەمژێت.. گەسەكەكە شەحن دەكرێتەوە و دوای شەحن بوونەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك كار دەكات.
