ماوسێك ناهێڵێت پەنـجەكانت ئارەق بكەن
گەرمای هاوینە و تۆش خەریكی یاریكردنی بە كۆمپیوتەر، یان خەریكی دیزاین و كاری گرافیكی و بۆ ئەمانەش دەبێت بەردەوام ماوس بجولێنی، ماوسیش لە پەنجەكانتدا ئارەقە دەكات و تەڕ دەبێت.. لەلایەن كۆمپانیای (تێرمال تیك) ماوسێك بەناوی ventus x بەرهەم هاتووە كە بەهۆی پێكهاتەكەی ناهێڵێت پەنجەكانت ئارەقە بكەن جگە لەوەش پەنكەیەكی بچووك هەیە و ماوسەكەش وەك شانەی هەنگ دەچێت و كون كونە و بای پەنكە بچووكەكە بەردەوام فێنكی دەكاتەوە، لەباری توانایشەوە ماوسەكە زۆر خێراییە و چەندین دوگمەی تایبەتی هەیە كە دەتوانی هەركام لە دوگمەكان بۆ پرۆگرامێكی تایبەتی دابنێی.
