پرۆگرامێك سەدان ئیفێكت لەسەر وێب كام دادەنێ
وێب كام، یان كامێرای كۆمپیوتەر بۆ چاتكردن گرنگی هەیە، بەڵام زۆر جاران كە نیازت هەیە لەگەڵ یەكێكی چات و گفتوگۆ بكەی و كەسەكە ناناسی و حەزیش ناكەی بتناسێت، دەتوانی لە پڕۆگرامی webcamemax سوود وەربگری، ئەم پڕۆگرامە تایبەتە بە وێب كام و سەدان ئیفكتی سەرنجڕاكێشی تێدایە، بۆ نموونە دەتوانی خۆت وەك رەگەزی بەرامبەر نیشان بدەی، یان خۆت بە قەڵەو، یان لاواز دەربخەی، یان دەنگی خۆتی بگۆڕی. پڕۆگرامەكە لەگەڵ مەسنجەرەكانی وەك یاهوو، فەیسبووك، سكایپی دەگونجێت.
