چۆن بزانین كۆمپیوتەرەكەمان تووشی ڤایرۆس هاتووە؟
ڤایرۆسی كۆمپیوتەر، ئەگەر لە كاتی خۆیدا نەسڕێنەوە زیانێكی زۆر بە كۆمپیوتەر دەگەیەنن، بەڵام چۆن دەزانن كە كۆمپیوتەرەكان تووشی ڤایرۆس هاتووە، جار هەیە ئەنتی ڤایرۆسەكانیش هەست بە بوونی ڤایرۆس، یان ترۆجان ناكەن. لێرەدا ئەو هێمایانە باس دەكەین كە نیشانی دەدەن كۆمپیوتەر تووشی ڤایرۆس هاتووە.
- بەبێ ویستی خۆت لاپەڕەی دەستپێكی كردنەوەی ئینتەرنێت دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە تۆ داتناوە كە ئەوكات ئینتەرنێت دەكەیەوە، سایتی گوگل بكرێتەوە، بەڵام دەبینی لە خۆڕا بۆتە سایتێكی دیكە.
- وەستانی پڕۆگرامی كردنەوە سایتەكان، یان دابەزینی خێرایی.
- دابەزینی خێرایی كۆمپیوتەر.
- نەكردنەوەی زۆر لەو سایتانەی كە مەبەستتە.
- لە كاتی كردنەوەی سایتێكدا، سایتێكی دیكە دەكرێتەوە.
- راگیرانی فایروالی كۆمپیوتەر، یان دژەڤایرۆسەكان.
- گەرمداهاتنی كۆمپیوتەر.
- نیشاندانی لاپەڕەی هەڵەكان لە كۆمپیوتەر. ئەمانە و چەندین هێمای دیكەن، ئاماژەن بۆ بوونی ڤایرۆس لە كۆمپیوتەردا، بۆ سڕینەوەشی دەبێت ئەنتی ڤایرۆسێكی بەهێز لەسەر كۆمپیوتەردا هەبێت.
