مرۆڤیش دەفڕێت
بیرۆكەی فڕین زیاتر لە هەزار ساڵە مرۆڤ بیری لێكردۆتەوە. هەر بۆیە لەم بوارەدا گەیشتۆتە بەرزترین لوتكە و داهێنان، فڕۆكەكان، كەشتییە ئاسمانییەكان، كۆپتەر و لەم دواییەدا ئۆتۆمبێلی فڕۆك لەو داهێنانەن كە مرۆڤ بە ئاسماندا دەفڕێنن. ئامێرێك لەم دواییەدا بەرهەم هاتووە كە بە Jet pack ناسراوە، ئەم ئامێرە راستەوخۆ لە مرۆڤەكە دەبەسترێتەوەو دەبێتە دوو باڵ بۆ مرۆڤ وەك باڵی باڵندە. فڕۆكەوانێكی لێهاتوو بەناوی yves rossy بەو (جێت پەك) بەسەر لوتكەی چیای (فۆجی)دا فڕیوە و لەم ماوەیەش هاتۆتە شاری دوبەی درێژەی بە نمایشی فڕینی خۆی داوە.
