هەرزانترین كۆمپیوتەر لە جیهاندا
كۆمپیوتەر یەكەم ئامێرەكە لە خزمەتی حەساندنەوە و هاوكاری بیری مرۆڤدا بووە، كۆمپیوتەر شۆڕشێكی گەورەی تەكنەلۆژیای لەجیهاندا پێكهێنا، لەسەرەتادا تێچووی بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەرەكان زۆربوو، بۆیە بە نرخێكی گرانیش دەست دەكەوتن، بەڵام پێتان سەیر بێت كە كۆمپیوتەری 9 دۆلاریش بەرهەمهاتووە، بەڵێ تەنیا 9 دۆلار!!
ساڵی رابردوو كۆمپیوتەری جۆری Raspberry pi بە نرخی 35 دۆلار بە هەرزانترین كۆمپیوتەر دادەندرا، بەڵام كۆمپیوتەری جۆری C.H.I.P كە نرخەكەی تەنیا 9 دۆلارە پێوانەی هەرزانی كۆمپیوتەری دابەزاند. كۆمپیوتەری ناوبراو، وەك كۆمپیوتەرێكی ئاسایی، كیبۆرد و ماوس و شاشەی بۆ دادەنرێ. پرۆسیسەری كۆمپیوتەری ئاماژە بۆ كراو لە جۆری Allwinner A13یە. رامەكەی 512 میگابایتە و هاردی كۆمپیوتەرەكە 4 گیگابایتە. ئەم تایبەتمەندییانە لە ساڵی 2000دا بە تایبەتمەندی كۆمپیوتەرێكی زۆر گرانبایی سەیر دەكران. كۆمپیوتەرەكە شوێنی دانانی فلاش میمۆری هەیە و كەلێنی دانانی هیدفۆنیشی هەیە و جگەلەوەش سیستەمی wifi و بلوتوسیشی هەیە، كۆمپیوتەرە هەرزانباییەكە تەنیا سیستەمی لینۆكسی دەچێتە سەر.
