پاوەر بانكێك بۆ شەحنكردنەوەی تەبلێت

پاوەر بانكێك بۆ  شەحنكردنەوەی تەبلێت
پاوەر بانكێك بۆ شەحنكردنەوەی تەبلێت
پاوەر بانك (power bank) بەو شاحینە سەفەریانە دەگوترێت كە شەحن لەخۆیاندا هەڵدەگرن و لەكاتی پێویست دەتوانی سوودی لێوەربگری. پاوەر بانكەكان گەلێك جۆریان هەیە و قەبارە و تواناییان جیاوازە. كێشەیەك كە لە پاوەربانكەكاندا هەیە ئەوەیە وزەیەكی كەم لەخۆیاندا رادەگرن واتە دەتوانی یەكجار یان دوو جار مۆبایلەكەتی پێ شەحن بكەیەوە. (هواوی) بیری لەوە كردۆتەوە و بۆیە پاوەر بانكی جۆری honor AP007 ی بەرهەم هێناوە. ئەم پاوەر بانكە وزەیەكی زۆر هەڵدەگرێت و دەتوانی تەبلێتێكی گەورەشی پێ شەحن بكەیەوە، چەندین جاریش مۆبایلی پێ شەحن بكرێتەوە، بۆ گەشتێكی دوورودرێژ بۆ چیاو دارستان و شوێنێك وزەی لێنەبێت سوودی زۆری هەیە. پاوەربانكی ناوبراو شوێنی دانانی دوو ئامێری هەیە..
Top