دوو جار خێراتر شەحن بكەوە
دابەزینی شەحنی باتری مۆبایل بەراستی كێشەیە، ئەوانەی یەكجاریش تووشی ئەم كێشەیە ببن و كاتیان كەم بێت بۆ شەحنكردنەوە ئەم كێشەیە باش هەست پێدەكەن. (پاوەر بانك) واتە شەحنە سەفەرییەكان تارادەیەك ئەمە كێشەیان كەم كردۆتەوە، كێبڵی SONI cable بۆ كەم كردنەوەی ئەم كێشەیە بەرهەم هاتووە. كێبڵەكە لەشێوەدا كێبڵێكی ئاسایە. بەڵام تایبەتمەندی ئەوەیە كە لەسەر كێبڵەكە دوگمەیەك هەیە كە ئەگەر دایبگری گواستنەوەی داتاكان لە نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەردا رادەگرێ و گشت توانای كێبڵەكە بۆ وزە تەرخان دەكرێت، بەو مانایە ئەگەر هاندی مۆبایلەكە كاتژمێرێكی پێویست بێت بۆ شەحنكردنەوە بە نیو كاتژمێر تەواو شەحن دەبێتەوە.
