چاوخشاندێكی خێرا بەسەر لاپتۆپ- تەبلێتی ئەیسەر

چاوخشاندێكی خێرا بەسەر لاپتۆپ- تەبلێتی ئەیسەر
چاوخشاندێكی خێرا بەسەر لاپتۆپ- تەبلێتی ئەیسەر
دوای ئەوەی كە تەبلێت وەك یەكێك لە ئامێرە دیجیتالییەكان جێگەی خۆی لەلایەن بەكارهێنەرانی كردۆتەوە، كۆمپانیاكان هەوڵیانداوە دوو ئامێر لە یەكتردا كۆبكەنەوە، وەك تەبلێت-مۆبایل، تەبلێت- لاپتۆپ.. كۆمپانیای ئەیسەر لەم رۆژانە لاپتۆپ- تەبلێتێكی بەناوی apire R11 بەرهەم هێناوە كە پێدەچێت بچووكترین تەبلێت- لاپتۆپ بێت. شاشەكەی 360 پلە دەسوڕێتەوەو ئەوكات دەبێتە تەبلێتێكی ئاسایی. تەبلێت- لاپتۆپی ناوبراو شاشەكەی 11.6 ئینجە، سیستەمی ویندۆز 8ی لەسەرە، لە پرۆسیسەری نوێی ئەنتەل سوود وەردەگرێ. هەرچەندە بەر لە تەبلێت- لاپتۆپ ناوبراو، چەند كۆمپانیایەكی دیكەش لاپتۆپ- تەبلێتیان بەرهەم هێناوە، بەڵام جیاوازی ئەم تەبلێتە لەگەڵ ئەوانی دیكە ئەوەیە كە شاشە و كیبۆردەكە لێك جیانابنەوە و بەڵكو بە سوڕاندنی شاشەكە بۆ پشتەوە دەبێتە تەبلێت.
Top