ئایفۆن 6 دەبێتە رەش و سپی

ئایفۆن 6 دەبێتە رەش و سپی
ئایفۆن 6 دەبێتە رەش و سپی

كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئامێری لاوەكی تایبەت بە مۆبایل، كەڤەرێكی بەرهەم هێناوە كە بە popSATE ناسراوە، ئەم بەرگەی مۆبایل شاشەی مۆبایلەكە دەكاتە رەش و سپی بەم هۆیەوەش شەحنی باتری مۆبایلەكە دەرنگتر دادەبەزێت.
هۆكارەكانی دابەزینی شەحنی باتری مۆبایلە هۆشمەندەكان بۆ چەند شتێك دەگەڕێتەوە، یەكێك لەوانە شاشەی گەورە، كوالیتی بەهێز و روونی و گەشی شاشە. ئەگەر بكرێت شاشەی مۆبایل بە رەش و سپی نیشان بدرێت، بێگومان باترییەكەی درەنگتر دادەبەزێت.. ئەگەر لەبیرتان بێت مۆبایلە سەرەتاییەكان بە هەفتەیەك باترییان دانەدەبەزی.
كەڤەری ئاماژە پێكراو، بەهۆی بلوتوسەوە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت. دەتوانرێت بە داگرتنی دوگمەیەكی تایبەتیش لەگەڵ مۆبایل پەیوەند بدرێت. واتە بەبێ بلوتوسیش، خودی كەڤەرەكە بەجیا شەحن دەبێتەوە، بەڵام كە شەحن كرایەوە دەتوانرێت هەتا 7 رۆژ سوودی لێوەربگری.
Top