سامسۆنگ خێرایی میمۆری دەباتە سەرێ

سامسۆنگ خێرایی میمۆری دەباتە سەرێ
سامسۆنگ خێرایی میمۆری دەباتە سەرێ

كۆمپانیای سامسۆنگ لەم دواییەدا دوو جۆر میمۆری كارتی خستە بازاڕەوە كە بە ناوەكانی PRO plus وEVO plus ناسراون. گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەم میمۆری كارتانە، خێرایی زۆریەتی لە راگواستنی زانیارییەكاندا كە لە جۆری (پرۆ پلاس)دا خێراییەكەی دەگاتە زیاتر لە 90 میگابایت لە چركەیەكدایە. قەبارەی هەڵگرتنی داتاكان لەو جۆرەدا 32 و 64 گێگابایتە. ئەم قەبارانە بۆ گرتنی فیلم بە كوالیتی K4 و UHD گونجاون و دەتوانن زیاتر لە 8 كاتژمێر بە كوالیتی فول ئیچ دی لە خۆیاندا هەڵبگرن. بەڵام میمۆری كارتی جۆری EVO plus كە رەنگەكەی سوورە، خێرایی راگواستنی داتاكانی كەمترە، بەڵام لە بەرامبەردا قەبارەی 128 گیگابایتی هەیە.
Top