لە دوورەوە بە مۆبایل چاودێری كۆمپیوتەرەكەت بكە
چەند پڕۆگرامێك هەن بۆ ئەوەی كە كۆنتڕۆڵی كۆمپیوتەرێك لە رێگەی دوورەوە بكرێت، سەركەوتووترین پڕۆگرام هەتاكو ئێستا پڕۆگرامی TeamViewerـە. بەهۆی ئەم پڕۆگرامەوە بە ئاسانی لە رێگەی دوورەوە كۆمپیوتەرەكەت كۆنتڕۆڵ دەكەی، بەڵام بەو مەرجەی كە كۆمپیوتەرەكە هێڵی ئینتەرنێتی لەسەر بێت. سوودی گرنگی پڕۆگرامەكە لەوەدایە ئەگەر كۆمپیوتەری هاوڕێكەت تێكچوو، دەتوانی هەر لە ماڵی خۆتەوە كۆمپیوتەرەكەی بۆ چاك بكەیتەوە. پێشووتر پڕۆگرامەكە تەنیا بۆ سیستەمی ویندۆز بوو. لەم دواییەدا ڤێرژنی تایبەت بە مۆبایل و سیستەمی ئەندرۆیدیش بەرهەمهات، واتە دەتوانی بە مۆبایلەكەت بچییە ناو كۆمپیوتەرەكەی خۆتەوە، وەك ئەوەی كۆمپیوتەرەكە لەبەر دەستتدابێت.
