تەبلێت- نوت بووكەكەی پاناسۆنیك
كۆمپانیای پاناسۆنیك تەبلێت - نوت بووكێكی بەرهەم هێناوە كە بە Toughbook CF-MX4 ناسراوە. ئەمە دوای بەرهەمی كۆمپانیای ناوبراو بۆ ئەوانەی كە پێویستیان بە كۆمپیوتەرێكی هەمە كارەیە.
ئامێری ئاماژە بۆكراو، نەوەی پێنجەمی پرۆسیسەری ئەنتەلی تێدایە كە بە پرۆسیسەری Core i5 5300U ناسراوە، قەڵەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ ئاسانكاری لەكاتی بەكارهێنانی تەبلێت –لاپتۆپەكە.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی MX4 ئەوەیە كە ویندۆز 8ی لەسەر، شاشەكەی 12.5 و لە جۆری فوول ئیچ دییە. رامەكەی 4 هەتا 8 گێگابایتە. داتاگەی ناوخۆیی واتە میمۆرییەكەی 128 هەتا 256 گێگابایتە لە جۆری SSDیە. چونكە لاپتۆپ- تەبلێتەكە بۆ كاری گرافیكی بەرهەم هاتووە بۆیە شوێنی دانانی كێبڵی HDMI, LAN z, VGA, SD card… تادی هەیە. باتری لاپتۆپەكە زۆر بەهێزە دەكرێت هەتا 13 كاتژمێر بەردەوام كاری پێبكرێت.
