گۆڕانكارییەكی جددی لە لاپتۆپدا روو دەدات
بۆ هەڵگرتن و پاراستنی داتا و فایلەكان گەلێك شێواز و ئامراز هەن، وەك، DVD فلاش میمۆری، هارددیسك. باشترین و گونجاوترین جێگای متمانەترینیان لەناو ئەوانەی ئاماژەیان پێدرا، هاردە. هارد چەند ساڵێك لەمەوبەر قەبارەی خۆیان گەورە بوو، بەڵام قەبارەی هەڵگرتنی داتاكان لەواندا كەمبوو، دوای هاردی جۆری SSD بەرهەمهات، ئیدی قەبارەی هاردەكان بچووك بۆوەو قەبارەی هەڵگرتنی داتاكانیش تێیدا زۆربوو. لەم دواییەدا كۆمپانیایەكی ژاپۆنی خەریكە هاردێكی جۆری SSD دەخاتە بازاڕ كە تەنیا 2.5 ئینجە، بەڵام توانای هەڵگرتنی داتا لەم هاردەدا شەش ترابایتە، بەم داهێنانەش گۆڕانكارییەكی جیدی لە جیهانی لاپتۆپدا پێكدێت، چونكە هاردی جۆری SSD زیاتر لە لاپتۆپدا سوودی لێوەردەگیرێت، بەهۆی كەمی قەبارەو كێشیان..
