سایتێك كە بەدڵی ئافرەتان نییە
كـــۆمـــــپــــانـــــــــیای مایكرۆسۆفت لەم دواییانەدا سایتێكی نوێی كردۆتەوە بەناوی http://gl1.ir/how-old كە رەنگە بە دڵی ئافرتان نەبێت، هەرچەندە رۆژێك دوای كردنەوەی سایتەكە نزیكەی 35 هەزار كەس سەردانی كردووە. بۆیە دەڵێم: بەدڵی خانمان نییە، چونكە ئەگەر وێنەی خۆت لەم سایتەدا دابنێی بەڕاستی تەمەنی راستەقینەی خۆت پێ دەڵێ، ژنان كەمتر حەز دەكەن كەس تەمەنی راستەقینەیان بزانێت.
