داهێنانێكی نوێی ئێڵ جی بۆ خانمان

داهێنانێكی نوێی ئێڵ جی بۆ خانمان
داهێنانێكی نوێی ئێڵ جی بۆ خانمان
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی لە دابینكردنی ئاستی خزمەتكردنی خێزان، كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس ئامێرێكی چێشتلێنانی (تەباخ) نوێی بەرهەمهێناوە كە زیاتر خزمەت بە كابانی ماڵ دەگەیەنێت.
ئەم ئامێرە نوێیە چەندین تایبەتمەندیی لە خۆگرتووە كە سوودی زۆری هەیە، دیزاینێكی بە توانا و تەكنۆلۆژیایەكی پێشكەوتوو لە سیستمی دابەشكردنی وزەی گەرمی و گەرمكردنەوەی دووانی. بە كاریگەرییەكی گەرمیی گەرمی زۆر دەتواندرێ ژەمێك لە ماوەیەكی كەمدا ئامادە بكرێت، هەروەها ئەم چێشتلێنەرە وا دەكات هیچ پاشماوەیەك بە ژێر مەنجەڵەكانەوە بمێنێتەوە و زۆر بە ئاسانی پاك دەكرێنەوە. جامی چاودێریی پێشەوەی تەباخەكە بە ئاسانی لێدەكرێتەوە و دەخرێتەوە شوێنی خۆی، ئەمەش وا دەكات كە بە ئاسانی خاوێن بكرێتەوە.
ئێل جی ئەم تایبەتمەندییانەی بەو مەبەستە كردووە تاكو سەلامەتتر بێت لە رێگەی FFD كە لە ناو تەباخە نوێیەكەدا هەیە و وا دەكات كە هاتنی غاز بۆ ناو تەباخەكە بوەستێنێ لەوكاتەی كە داگیرساندنی شكست بهێنێت.
دەربارەی ئەمە بەرێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس بۆ ئامێرەكانی ناوماڵ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیتەر كۆڵن رای گەیاند: ئیمە هەوڵ دەدەین زۆرترین خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ كڕیارەكانمان دەستەبەر بكەین لە رێگەی تەكنۆلۆژیا پێشكەوتووەكانی كۆمپانیاكەمان، هەروەها جوانترین دیزاینی جیهانی بۆ تەباخ دەخەینە بەردەستیان.
Top