چەند هەنگاوێك بۆ خێراكردنی كۆمپیوتەرەكەت

چەند هەنگاوێك بۆ خێراكردنی كۆمپیوتەرەكەت
چەند هەنگاوێك بۆ خێراكردنی كۆمپیوتەرەكەت

هەست دەكەی كۆمپیوتەرەكەت خێرایی جارانی نەماوە، یان لەخۆوە تێكدەچێت، یان فایلێك زۆر بە درەنگەوە دەكاتەوە؟ پێویستە بەرلەوەی كۆمپیوتەرەكەمان نیشانی شارەزایەكی ئەو بوارە بدەین، ئەم هەنگاوانەی لێرەدا باسیان دەكەین، گەر بە باشی جێبەجێی بكەن، كۆمپیوتەرەكەتان خێرایی دەچێتەسەر.
-1 یەكپارچەكردنی هاردیسك، یان بە واتایەكی دیكە Defrag كردن: خستنەوە سەریەكی پارچەكانی هارد خێراییەكی زۆر بە كۆمپیوتەر دەبەخشێت، هەرچەندە ویندۆز8 و 10 ئۆتۆماتیكی ئەم كارە ئەنجام دەدەن، بەڵام بۆ دڵنیایی پێویستە خۆشت جارجارە ئەم كارە بكەی.
-2 سڕینەوەی فایلە زیادەكان: جار هەیە بە سەدان فایل لەسەر كۆمپیوتەرەكەتدا هەیە كە هیچ پێویستت پێیان نییە، وەك فیلم و وێنە و فایلی دیكە، كۆمپیوتەرەكەت مەكە بە مەخزەن و كۆگا، هارددیسكێكی پۆرتێبڵ بكڕە و فایلە زیادەكان بخەرە سەری.
-3 راگرتنی ئەو هەموو پڕۆگرامانە كە ئۆتۆماتیكی دەكرێنەوە. لە ویندۆزدا لە بەشی system preferences فەرمانی users and groups هەڵبژێرەو لەسەر ئەو پڕۆگرامەی كە پێویستت نییە كلیك بكە.
-4 سڕینەوەی ڤایرۆس و فایلە تێكدەرەكان: هەرچەندە ئەنتی ڤایرۆسەكانیش خێرایی كۆمپیوتەر كەم دەكەنەوە، بەڵام هێشتاكە باشترن لە ڤایرۆسێك كە هەم خێرایی كۆمپیوتەر كەم دەكاتەوە و هەم تێكی دەكات، بۆیە پێویستە ئەنتی ڤایرۆسێك لەسەر كۆمپیوتەرەكەت هەبێت. گوایە كۆمپیوتەری ماكینتۆش ڤایرۆس قبوڵ ناكات، بەڵام لە راستیدا وا نییە و ڤایرۆس ئەویش دەناسێت.
-5 سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامەكانی ئەنتەرنێتی: چ پێویست دەكات فۆتۆشۆپ، یان پڕۆگرامەكانی office لەسەر كۆمپیوتەرەكەت هەبێت، ئەگەر هێڵی ئینتەرنێت هەبێت دەتوانی بێ ئەوەی ئەو پڕۆگرامانە لەسەر كۆمپیوتەر دابەزێنی هەر لە ئینتەرنێتدا سوودیان لێ ببینی. چونكە مایكرۆسۆفت خۆی ئۆفێسی تایبەت بە ئینتەرنێتی داناوە و كە جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئۆفێسی سەر كۆمپیوتەر، ئەگەر ئەم پێنج هەنگاوە بگریە بەر بێگومان خێرایی كۆمپیوتەرەكەت دەچێتە سەر.
Top