پاسەوانی دیجیتاڵی بۆ ماڵەوە

پاسەوانی دیجیتاڵی بۆ ماڵەوە
پاسەوانی دیجیتاڵی بۆ ماڵەوە
لە ماڵەوە دوور كەوتوویتەوە، منداڵەكان لە ماڵەوەن، منداڵەكانت بە كێ سپاردوون، بە تەنیان، یان بەنگلادیشییەكت بۆ هێناون، یان بە خزم و كەسوكارێكت سپاردوون. ئەوانە هیچ مەكە، ماڵ و منداڵت بە Icontrol-Networks-Piper پاسەوانی دیجیتالی بسپێرە. بەهۆی ئەو ئامێرەوە ئەگەر لەو سەری جیهانیش بی ئاگاداری ماڵەوەت دەبی. ئەو ئامێرە پێكهاتووە لە كامێرایەكی هۆشمەند كە هەڵسوكەت و جموجۆڵی ماڵەوە سات بە سات بە راپۆرت بۆت دەنێرێ. تەنانەت دەتوانی قسە لەگەڵ منداڵەكانیشت بكەی. جگە لەوەش ئەگەر مەترسییەكی بۆ ماڵەوە بێت ئاگادارت دەكاتەوە، وەك كەوتنەوەی ئاگر و شكانی بۆری ئاو. رێژەی دەنگ و رادەی شێ و رووناكی و گەرمای ماڵەوەشت بۆ راپۆرت دەكات.
Top