ماوسێك لە یەك كاتدا بۆ سێ ئامێر دەگونجێت

ماوسێك لە یەك كاتدا بۆ سێ ئامێر دەگونجێت
ماوسێك لە یەك كاتدا بۆ سێ ئامێر دەگونجێت
كۆمپانیای لاجتیك زۆربەی هەوڵەكانی لە بەرهەمهێنانی ماوسدا چڕ كردۆتەوە، ئەویش نەك ماوسێكی ئاسایی، بەڵكو ماوسی پێشكەوتوو. یەكێك لە ماوسە پێشكەوتووەكانی كۆمپانیای ناوبراو ماوسی جۆری performance MXـە، ماوسی ناوبراو ستایلەكەی هەروەك ستایلی پێشویە، بە تۆزێك گۆڕانكارییەوە. دوگمەیەكی تایبەتی تێدایە بە داگرتنی و جوڵەی ماوس بۆ پێش و پاش و چەپ و راست ئەركی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات. وەك گەورەكردن و بچووككردنەوەی لاپەڕە، هەڵدانەوەی لاپەڕە، ماوسەكە بە سێ ئامێر پەیوەند دەدرێ و بە داگرتنی دوگمەیەك ئامێرەكە دەستنیشان دەكەی بۆ نموونە دوو لاپتۆپ و تەبلێتێكت هەیە، بە داگرتنی دوگمەیەك دەتوانی دەستنیشان بكەی مەبەستت چ ئامێرێكە. ماوسەكە شەحن دەبێتەوە و هەتا زیاتر لە مانگێكیش شەحنەكەی دانابەزێت.
Top