سایتێك بۆ ناسینی باڵندە
ئەگەر حەز دەكەی باڵندەكانی جیهان بناسی، یان حەزت لە راگرتنی باڵندە و بەخێوكردنیەتی، سەر لە سایتی ww.rspb.org.uk بدە. لەم سایتەدا بەپێی ناو، یان گرووپ ئەو باڵندە بدۆزەوە كە حەزی لێدەكەی. تەنانەت دەتوانی لە سێرچەكەدا ئاماژە بە رەنگی پەڕوباڵ و شێوەی دەنووك و تایبەتمەندییەكانی دیكەی بكەی، تا بە یەك چركە ئەو باڵندەیەی كە نیازتە بیدۆزیەوە و سەبارەت بە سووڕی ژیانی بزانی و دوای ئەوە لە سایتە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوی بكەیەوە. جگە لەوەش هەر باڵندەیەك كە دۆزیەیوە دەتوانی گوێ لە دەنگیشی بگری.
