سایتێك بۆ گۆڕینی فۆرماتەكان
زۆر جاران لە بەشی ناساندنی سایتدا، ئەو سایتانەمان باس كردوون كە ئەركێكی زۆرتان لە كۆڵ دەكەنەوە لە بواری گۆڕینی فۆرماتی فایلێك بۆ فایلێكی دیكە، بۆ نموونە نیازت هەبێت فایلێكی وۆرد بكەی بە فایلێكی PDF یان فۆرماتی وێنەیەك بگۆڕی بۆ فۆرماتێكی دیكە. سایتی http://ilovefile.com/یش یەكێكە لەم سایتانە. لە سایتی ناوبراودا بە ئاسانی دەتوانی فۆرماتی فایلێك بگۆڕی، گۆڕینی فۆرمات لەوكاتانەدا گرنگە كە هیچ پڕۆگرامێكی تایبەتت لەسەر كۆمپیوتەرەكەت نەبێت. لەم سایتەدا چوار جۆر فایل دەگۆڕدرێت، دۆكیۆمێنتی، وێنەیی، دەنگی و كتێب، لەكاتی پێویستدا سەرێك لە سایتەكە بدەی سوودی بۆتان دەبێت.
