ئەنگوستیلەیەكی ماوس بە ستایلێكی جیاواز
ماوس گرنگترین ئامرازی پێكەوە پەیوەنددانی مرۆڤ و كۆمپیوتەر و شاكلیلی چوونە ناو جیهانی كۆمپیوتەرە. لەراستیدا بەبێ ماوس ناكرێ بەپێی پێویست سوود لە كۆمپیوتەر وەربگری. ستایل و شیواز و جۆری ماوسەكان جیاوازن، هەرچەندە كاری هەموویان یەك شتە، ئەویش ەوەیە كە بە ئاسانی سوود لە كۆمپیوتەر وەربگری.
ئەم ماوسەی كە لێرەدا دەبینن وەك ئەنگوستیلە لە پەنجە دەخرێ. چەندین رەنگی جیاوازی هەیە. جگە لەوەی كە ماوسە گلۆپی لەیزەریشی هەیە كە بۆ وانە و راهێنانەكان سوودی لێوەردەگیردرێت. ماوسەكە لە رێگەی (وای-فای)ـەوە بە كۆمپیوتەر پەیوەند دەكرێت، بە كۆمپیوتەریش شەحن دەكرێتەوە و هەتا هەفتەیەك شەحنەكەی دانابەزێت. وەك ماوسێكی ئاسایی دوگمەكانی چەپ و راست و تۆپێكی تایبەتی بۆ سووڕاندنی ئاماژەی ماوس لە كۆمپیوتەردا هەیە. بەكارهێنانی ئاسانترە لە ماوسی دەست و جگە لەوەش ستایلەكەی زۆر سەرنجڕاكێشە.
