پڕۆگرامێكی مۆبایل وێنەكانتان دەكاتە كاریكاتێر

پڕۆگرامێكی مۆبایل وێنەكانتان دەكاتە كاریكاتێر
پڕۆگرامێكی مۆبایل وێنەكانتان دەكاتە كاریكاتێر
سەدان پڕۆگرام و ئەپلكەیشنی مۆبایل هەن كە تایبەتن بە وێنە و دەستكاری و جوانكاری وێنە. ئەگەر یەكێك لەوانەی كە چێژ لە وێنەی كاریكاتۆری وەردەگری و حەز دەكەی وێنەیەكی كاریكاتۆر لە خۆت ببینی، لە پڕۆگرامی UFace سوود وەربگرە. دەتوانیت بە سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامەكە وێنەكانی خۆت بكەی بە كارتۆنی سەرنجڕاكێش. دوای ئەوەی كە وێنەیەكت هەڵبژارد بۆ ئەوەی بیكاتە كاریكاتۆر، بە یەك چركە كارەكە ئەنجام دەدات و وردەكاری دیكە كە خۆت پێتوایە دەبێت بكرێت، بەپێی رێنمایی پڕۆگرامەكە ئەنجامی بدە وەك، چاو، بڕۆ، لوت و لێو....تاد. دوای ئەنجامدان و تەواوبوونی كارەكە راستەوخۆ دەتوانیت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوی بكەیەوە.
Top