گوگڵ مۆبایلەكەم لە كوێیە؟

گوگڵ مۆبایلەكەم لە كوێیە؟
گوگڵ مۆبایلەكەم لە كوێیە؟
بۆ نوكتە دەڵێن: كەسێك منداڵەكەی ون دەبێت، لە گوگڵدا بە دوایدا دەگەڕێت! ئەوە تەنیا نوكتەیە، بەڵام خزمەتگوزاری نوێی گوگڵ كە تایبەتە بە دۆزینەوەی مۆبایل ئەم نوكتەیەی كردۆتە راستی. بۆ دۆزینەوەی مۆبایلە ئەندرۆیدییەكەت لەسەر نەخشە، بە سوود وەرگرتن لە ئەكاونتی گوگڵی تایبەت بە خۆت، ئەم دەستەواژەیە بنووسە find my phone واتە مۆبایلەكەم بۆ بدۆزەوە. گەر هاندەكەت بزر كردبێت، بە ئاسانی شوێنی مۆبایلەكەت دەبینییەوە و تەنانەت دەتوانی زەنگیش لێبدات. ئەگەر زانیاری زۆر گرنگیشت هەیە و ناتهەوێ كەس بە زانیارییەكانت بزانێ، دەتوانی هەر لەسەر كۆمپیوتەرەكەت مۆبایلەكەت دابخەی، بەڵام دەبێت مۆبایلەكە هێڵی ئینتەرنێتی هەبێت.
Top