داهاتووی ئۆتۆمبێل بەرەو كوێ؟

داهاتووی ئۆتۆمبێل بەرەو كوێ؟
داهاتووی ئۆتۆمبێل بەرەو كوێ؟

ئایندەی ئۆتۆمبێل دەگاتە چ ئاستێك و بەرەو كوێ دەڕوات؟ بە چاوخشاندن بە تایبەتمەندییەكانی ئەم ئۆتۆمبێلەی كە لێرەدا وێنەكەی دەبینن، هەست دەكەین داهاتووی ئۆتۆمبێل، ئایندەی جیهانیش دەگۆڕێت!
كۆمپانیای شۆڤێرلێت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری FNR نیازیتە، توانی بە تەواوی گۆڕانكاری لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا بكات. دیزاینێكی سەرنجڕاكێش كە زیاتر وەك فڕۆكەی شەڕكەڕ دەچێت تا ئۆتۆمبێلێك. بانی ئۆتۆمبێلەكە لە جامێكی بەهێز دروستكراوە. دەرگەكانی وەك باڵی باڵندە دەچن. دەرگای پێشەوە بەرەو پێشەوە دەكرێتەوە، بەڵام دەرگای پشتەوە بەرەو دواوە دەكرێتەوە. سەرنجتر لە هەموو بەشەكانی ئۆتۆمبێلەكە تایەكانیەتی. كە هیچ وەك تایە ناچن. لەودا تایە هەیە، بەڵام ویلی تایە نابیندرێت. هەركام لە تایەكان مۆتۆڕێكی ئەلیكترۆنی بۆ دانراوە. جگە لەوەی كە گلۆپەكانی لەیزەرین، هەر چوار تەنیشتەكەشی بە رووناكییەكی شین دادەپۆشرێن. كورسییەكانی پێشەوە بەرەو پشتەوەش دەسووڕێنەوە بۆ ئەوەی كە شۆفێر و كەسانی پشتەوە گفتوگۆ بكەن و ئۆتۆمبێلەكەش بەبێ شۆفێر بە رێگەدا بڕوات.
ئۆتۆمبێلەكە ئەلیكترۆنییە و بە شێوەی وایەرلەیس شەحن دەبێتەوە. بەڵام ئایا ئەم ئۆتۆمبێلەی شۆڤێرلێت دەرگای كڕیارانی جیهانی بە روودا دەكرێتەوە، یان هەروەك سیستەمی ئۆتۆمبێلەكە خەیاڵییە و بۆ كڕینیشی پارەیەكی خەیاڵی دەوێت!؟
Top