لەسەر مۆبایلەكەت ئاگاداری منداڵەكەت بە
ئەو دایكانەی دەچنە دەرەوەی ماڵ و منداڵەكەیان لە خەو هەڵناستێنن، یان هەر حەز ناكەن منداڵەكەیان لەگەڵیان ببنە دەرەوەی ماڵ، دەتوانن هەر لەسەر مۆبایل ئاگاداری جموجۆڵی منداڵەكەیان بن. ئامێری EVOZ یەكێك لەو ئامێرانەیە كە ئاگاداری منداڵ دەبێت و بە روونی HD فیلم بۆ سەرپەرشتیاری منداڵ بەڕێ دەكات. ئەم ئامێرە نە تەنیا وێنەی راستەوخۆی منداڵەكە دەگرێت، بەڵكو لە كەش و هەوای ژووری منداڵەكەش ئاگادارت دەكاتەوە. دەتوانی لە رێگەی دوورەوە لایەلایەش بۆ منداڵەكەت بڵێی.
