سەرنجێك لەسەر كاتژمێری Gear A
كاتژمێری هۆشمەند ئەگەرچی نەیتوانیوە لایەنگرێكی زۆر بۆ لای خۆی رابكێشێ، بەڵام لەنێوان كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی ركابەرییەكی زۆر لە ئارادایە بۆ بەرهەمهێنانی نوێترین كاتژمێری زیرەك!
سامسۆنگ وەك یەكێك لە ركابەرە جددییەكان لە گۆڕەپانەكەدا سەیردەكرێ و لەریزی یەكەمی داهێنەری كاتژمێری زیرەكیش دایە، لەم ماوەیەدا كاتژمێری زیرەكی جۆری Gear A بەرهەم هێنا، كە ستایلەكەی لە وەك كاتژمێرە كلاسیكییەكان دەچێ و بازنەییە. گرنگترین خاڵی سەرنج لەم كاتژمێرەدا ئەوەیە لە تۆڕی G3 پەیوەندییەكان سوود وەردەگرێ و سیمكارتی دەچێتە سەر. بە داهێنانی كاتژمێری زیرەكی ناوبراو، سامسۆنگ دەتوانێت پێشەنگی مەیدانەكە بێت، یان كۆمپانیا ركەبەرەكەی واتە LG یەكەم دێتەوە چونكە ئەویش بەم زووانە كاتژمێرەكەی خۆی دەخاتە بازاڕەوە كە لە سیستەمی G4 سوود وەردەگرێت.
