پرێنتەری سێ رەهەندی تایبەت بە مۆبایل
لەم دوو ساڵەی دواییدا گۆڕانكارییەك بەسەر پرینتەر داهات، ئیدی پرینتەر هەر ئەو ئامێرە نییە كە تەنیا دەق و دوكیۆمێنت بخاتە سەر كاغەز، بگرە پرێنتەر سێ رەهەندییەكان واتە 3D دەتوانن كەلوپەلیش دروست بكەن، بەڵام پرینتەرە سێ رەهەندییەكان زۆر گرانبەهان، هەربۆیەشە لە بازاڕ نابیندرێن.
لەم دواییەدا پرینتەرێكی بچووك بەناوی Tiko بەرهەم هاتووە كە هەم هەرزانە و هەم دەكرێت لە رێگەی مۆبایلەشەوە فەرمانی پێ بكەی كەلوپەل دروست بكات. پرینتەرەكە بە بەراورد بە پرینتەرە سێ رەهەندییەكان بچووكە، لە رێگەی پڕۆگرامێك كەلەسەر مۆبایل دادەندرێت، دەتوانرێت كەلوپەلی یاری منداڵانە بەرهەم بێنێت.
