گۆرەوی هۆشمەند

گۆرەوی هۆشمەند
گۆرەوی هۆشمەند
لە سەرەتادا كاتژمێری زەنگدار و لە دواییانەشدا مۆبایل بۆ هەستان لە خەوی بەیانیان سوودی لێوەردەگیردرێ، هەرچەندە زۆر كەس بێزارە لە جەرەسی بێداركردنەوە، چونكە زەنگەكە تەنیا یەك كەس لە خەو هەڵناستێنێ، بەڵكو هەموو ئەندامانی ماڵەوە بەهۆیەوە لەخەو هەڵدەستن. لەم دواییەدا شارەزاییەكی بواری تەكنەلۆژیای زانیاری جۆرە گۆرەوییەكی هۆشمەندی بەرهەمهێناوە بە ناوی Acuwake كە لەكاتی دیاریكراودا بە ئارامی بنی پێی بەكارهێنەرەكەی قدیلە دەدات و لەخەوی هەڵدەستێنێ. پڕۆگرام دانان و چۆنییەتی كاركردنی گۆرەوەییەكە لە رێگەی مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێت.
Top