تەبلێت، یان مۆبایلەكەت بكە بە كامێرایەكی پێشكەوتوو
تەبلێت و مۆبایلە ژیرۆكەكان شاشەیەكی گەورەتریان هەیە بۆ نیشاندان لەكاتی وێنەگرتندا بە بەراورد بە كامێراكانی وێنەگرتن، بەڵام هەستەوەر و لێنزی كامێراكان زۆر لەسەرترە. ئامێری Calmet mount ئەم ئامێرەیە كە دەكرێت بە جۆرەكانی تەبلێت و مۆبایلە زیرەكەكانەوە پەیوەند بدرێ و بیانكاتە بە كامێرایەكی پێشكەوتووی وێنەگرتن، هەتا دەكرێت فلاش و ئامێری دیكەی تایبەت بە وێنەگرتنیشی لەسەر دابندرێت. وەك لە وێنەكەدا دیارە كاتێك تەبلێت، یان مۆبایلەكەت لەسەر دانا وەك كامێرایەكی DSLRیان لێدێت، بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەتوانرێت وێنەكە دەستكاری بكەی و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا وەك فەیسبوك و تویتەر و ئیسنتاگرام بڵاوی بكەیەوە.
