لە داهاتوودا هەموو شتێك وایەرلەیس دەبێت

لە داهاتوودا هەموو شتێك وایەرلەیس دەبێت
لە داهاتوودا هەموو شتێك وایەرلەیس دەبێت
لەم سەردەمەدا بۆ پەیوەندی نێوان دوو ئامێری دیجیتالی بۆ نموونە مۆبایل و كۆمپیوتەر، تەلەڤزیۆن و سەتەلایت...تاد. پێویستی بە وایەر و كێبڵی تایبەتی هەیە، بەڵام لە چەند ساڵی داهاتوودا گشت ئامێرەكان لە رێگەی وایەرلەیسەوە وەك سیستەمی بلوتوس، وای-فای و سیستەمی دیكە پەیوەند دەدرێن و كێبڵ نامێنێت.
كۆمپانیای ئەنتەل هەوڵیداوە لەم بوارەدا پێشەنگ بێت و یەكەمین لاپتۆپی بێ وایەر بەرهەم هێناوە كە نە بۆ شەحنكردنەوە نە بۆ پرێنت و سكاینەر و ئامێری دیكە پێویستی بە كێبڵ نییە. ئەم تەكنەلۆژییە نوێیە ێپی دەگورێت Wi-Di و نموونەی یەكەمی لاپتۆپەكە دراوەتە شارەزایانی بواری تەكنەلۆژی تاكو پڕۆگرامی تایبەتی بۆ بەرهەم بێنن. كۆمپانیای لینۆڤ رایگەیاندووە كە پڕۆگرامی تایبەتی بۆ ئەم جۆرە كۆمپیوتەرانە بەرهەم هێناوە كە دەتوانێت زانیاری لە نێوان ئامێرەكان بە خێرایی 7 گێگابایت لە چركەیەكدا بگوازێتەوە.
Top