پرینتەرێك كێك و بسكیت دروست دەكات
مەودایەك لە نێوان خەیاڵ و راستی لە تەكنەلۆژیادا نەماوە، زۆر جاران وێنەی خواردەمەنییەك، یان شیرینییەك دەبینی، خۆزگە دەخوازی وەك چۆن كاغەزێك پرێنت دەكەی، ئاواش وێنەكەت پرێنت كردبا، كێكی راستەقینەی بۆ دروستكردبای. ئەم خەیاڵە ئەمڕۆ بۆتە راستی.
پرینتەرێك كە بە pancakebot ناسراوە هەر ئەوەندە بەسە كە هەویری شیرینی بۆ دابنێی و وێنەی بسكێت، یان كێكێك كە لەسەر شاشە كۆمپیوتەرەكە دەبیندرێت، دروستی بكەی. پرێنتەرە سێ رەهەندییەكان هەر كێك و بسكێت چێ ناكەن، بەڵكو لەم ماوەیەدا پرێنتەری سێ رەهەندی توانی چەكێك دروست بكات كە تەقەشی پێبكرێت.
