تەبلێتە نوێیەكەی Dell و تایبەتمەندی بەرچاو

تەبلێتە نوێیەكەی Dell  و تایبەتمەندی بەرچاو
تەبلێتە نوێیەكەی Dell و تایبەتمەندی بەرچاو

كۆمپانیای dell بەم دواییە نوێترین تەبلێتی خۆی بەناویVenue 10 7000 خستەڕوو، كۆمپانیای ناوبراو بە داهێنانی ئەم تەبلێتە نیازی هەیە ببێتە ركابەرێكی جددی بۆ تەبلێتی سێرفێسی 3 مایكرۆسۆفت! هەردوو تەبلێتەكەی دێڵ و مایكرۆسۆفت هەم وەك لاپتۆپ و هەم وەك تەبلێت سوودیان لێوەردەگیردرێت. شاشەی تەبلێتی venue 10 7000 لە سەرووی دە ئێنجە. روونی و گەشەییەكەشی لەسەرووی فول ئێچ دییە. سیستەمی OLEیە. سیستەمی ئەندرۆید 5ی لەسەرە، میمۆرییەكەی 32 گێگابایتە هەرچەندە دەكرێت میمۆری دەرەكیشی بۆ دابندرێت. بارستایی و تەنكی تەنیا 6.2 ملمە و كێشی نزیكەی 600 گرامە. باترییەكەی هەتا 10 كاتژمێر دەخایەنێ.
Top