دەفتەری بیرەوەری دیجیتالی بە دەنگ دەكرێتەوە
بەرلەوەی كۆمپیوتەر و مۆبایل بەم شێوەیە پەرە بستێنن، نووسینی یاداشت و بیرەوەری رۆژانە لە دەفتەرێكی تایبەتیدا دەنووسران، لەم سەردەمەدا كە هەموو شتێك بەرەو دیجیتالی رۆیشتووە كۆمپانیایەك هەوڵیداوە دەفتەرێك بۆ نووسینی یاداشت و بیرەوەری چێ بكات كە هەروەك دەفتەری ئاساییە و لە كاغەز بەرهەمهێنراوە، بەڵام دەفتەرەكە تەنیا بە دەنگی خاوەنەكەی دەكرێتەوە ئیدی هیچ كەس ئاگاداری راز و نهێنییەكانت نابێت. سیستەمەكە هەروەك سیستەمی دەنگی كۆمپیوتەر و مۆبایل دەچێت واتە بە دەنگی خۆت بۆی دادەنێی كە بكرێتەوە یان دابخرێت.
