كامێراییەك بـە روونی 4k فیلم دەگرێت
تەكنەلۆژیا ئەوەندە بە خێرایی پێشدەكەوێت بە جۆرێك ئەوەی ئەمساڵ وەك داهێنانی گرنگ سەیر دەكرێت، ساڵی داهاتوو وەلادەنرێت، تەلەڤزیۆن و كامێرای HD هێشتا بەتەواوی جێگەی خۆیان نەگرتبوو، كە full HDی جێگەی گرتەوە، و دواتریش 2K و ئەمساڵیش 4K. ئەگەر سەیری وێنە و فیلمی فول ئێچ دیتان كردبێت دەبینن چەندە گەش و روونن، فیلمی 2K چەند قات لەو روونترە و فیلم بە كوالیتی 4K وەك ئەوە دەچێت لە پشت شووشەیەكی روونەوە سەیری دەرەوە بكەی!
كانون بۆ ئەوانەی كە ئاگاداری تەكنەلۆژیا بن، ناوێكی نامۆ نییە، بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی كامێرادا، كۆمپانیای كانون لەم ماوەیەدا كامێراییەكی بەرهەمهێناوە كە بە كامێرای XC10 ناسراوە كە بە كوالیتی و روونی 4K وێنە دەگرێت. كوالیتی وێنەكان 12 مێگاپیسكلە، كامێراكە بۆ بەكارهێنەرانی تاكەكەسییە، واتە بۆ كاری پیشەیی نییە، لە كامێرای ناوبراودا سیستەمی وای-فای لەسەرە و میمۆری كارتەكەی 64 گێگابایتە.
