پڕۆگرامێك بۆ گەڕاندنەوە زانیارییە سڕاوەكانی مۆبایل
گەلێك پڕۆگرامی گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەكانی سەر كۆمپیوتەر، فلاش میمۆری و كارت میمۆری هەن كە هەركام توانا و كاركردیان جیاوازە. یەكێك لەو پڕۆگرامانەی گەڕاندنەوەی زانیارییە سڕاوەكان، پڕۆگرامی undeleter recover filesە، ئەم پڕۆگرامە جگە لەوەی فایلە سڕاوەكانی كۆمپیوتەر و فلاش میمۆری دەگەڕێنێتەوە، زانیارییە سڕاوەكانی سەر مۆبایلیش دەگەڕێنێتەوە، زۆر جاران بەهۆی فۆرمات كردنی مۆبایلەوە زۆربەی زانیارییەكانی سەر مۆبایل وەك وێنە، فیلم و فایلی دەنگی دەسڕێنەوە، پڕۆگرامی ناوبراو ئەم زانیارییانە دەگەڕێنێتەوە.
