بچووكترین كەیسی كۆمپیوتەر
ئەگەر تەنیا بۆ دە ساڵ لەمەوبەر بگەڕێینەوە، دەماندیت لە پەنا مێزی ئیدارە و نووسینگەكان، كەیسی گەورەی كۆمپیوتەر دەبیندرا، ئەمڕۆكە كەیسەكان بچووكتر و شاشەكانیش تەنكتر بوون.
كۆمپیوتەری جۆری Amplicity ئەوەندە بچووكە لە گیرفاندا جێگەی دەبێتەوە، بەڵام تواناكانی لە كۆمپیوتەرە گەورەكان كەمتر نییە، هاردی كۆمپیوتەرەكە رامەكەی 4 گێگابایتە، هاردەكەی 128 گێگایە. كۆمپیوتەرەكە سیستەمی بلوتوس و وای-فای هەیە. كۆمپیوتەرەكە دوو جۆری هەیە. كۆمپیوتەرەكە سیستەمی ویندۆز و چەند پڕۆگرامێكی ئەدۆبی لەسەر داندراوە.
